فیلیچ بیتۆ
ڕواڵەت
فیلیچ بیتۆ | |
---|---|
![]() Dècada de 1860 | |
لەدایکبوون | ١٨٣٢ ![]() ڤێنیز ![]() |
مەرگ | ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٠٩ ![]() فلۆرێنس ![]() |
پیشە | وێنەگر، ڕۆژنامەوان، وێنەگری جەنگی، وێنەگری ھەواڵەکان، architectural photographer ![]() |
خێزان | Antonio Beato ![]() |
فیلیچ بیتۆ (لەدایکبووی ١٨٣٢ – مردووی ١٩٠٩) وێنەگرێکی ئیتالی-بەریتانی بوو. ئەو یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە وێنەی گرت لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و یەکێک بوو لە یەکەم وێنەگرەکانی جەنگ.[١] ناسراوە بەھۆی کارەکان و وێنەکانی، دیمەن، پانۆراما و وێنەکانی سرووشت و تەلارسازی گەشتەکانی بیاتۆ بۆ وڵاتان ھەلی ئەوەی بەخشی بتوانێت تۆماری وێنەی خەڵک، بۆنەکانی ئەو سەردەمە بکات کە نەناسراو بوون و نزیک نەبوون بۆ زۆربەی خەڵکی ئەوورپا[٢] و ئەمریکای باکوور، لە نموونەی کارەکانی وەک کوودەتا و ھەڵگەرانەوەی ھیندستان لە ١٨٥٧[٣] و دووەم جەنگی ئۆپیوم. کارەکانی و بەرھەمەکانی کاریگەری خستە سەر فۆتۆگرافەکانی تریش، و ھەروەھا کاریگەریشی ھەبوو لە ژاپۆن[٤] کە لەوێ فێربوو و لەگەڵ چەنەھا فۆتۆگرافەر و ھونەرمەندی تر کاری کرد و کارەکانی قووڵ و درێژ بوون.[٥]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Bennett, History of Photography in China, 1842–1860, p. 241.
- ^ Bennett, Photography in Japan, 1853–1912, p. 97.
- ^ Harris, p. 23; Dehejia, p. 121; Masselos and Gupta, p. 1.
- ^ Bennett, Photography in Japan, 1853–1912, p. 97.
- ^ "فۆتۆگرافەرەکان: فێلیس بیاتۆ، ١٨٢٥–١٩٠٨". Archived from the original on 9 May 2007. Retrieved 29 September 2005.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیلیچ بیتۆ تێدایە. |
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |