کوودەتا
کوودەتا کردەوە و فێڵێکی سیاسی و ھەوڵێکە لە لایەن ڕێکخراوێکی نایاسایی، بۆ ڕوخاندن و وەلانانی ڕێبەرانی حکوومەت، کە لە ڕێگای توندوتیژی یان ھەڕەشە ئەنجام دەدرێ.
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/38/1913_Ottoman_coup_d%27%C3%A9tat.png/400px-1913_Ottoman_coup_d%27%C3%A9tat.png)
ئەم توندوتیژیە زۆرکات کورت و لەپڕ ڕایە و لە لایان کەسانێکی کەم (بە پێچەوانەی شۆڕش کە لە لایان زۆربەی خەڵک دەکرێ) بە کاردێ.
بەڕێوەبەرانی کوودەتا لەوانەیە کۆنترۆڵی ھێزە سەربازیەکانیان لە دەست دابێ.
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/dc/2009_Honduras_political_crisis_3.jpg/400px-2009_Honduras_political_crisis_3.jpg)
وشە ناسی[دەستکاری]
وشەی «کوودەتا» (فەڕەنسی:coup d'état) و (کوردی:وەچەرخان) لە زمانی فەڕەنسی ھاتۆتە ناو زمانی فارسی و لە زمانی فارسیش ھاتۆتە ناو زمانی کوردی ئەمیش بەھۆی چالاک نەبوونی ئەکادیمیای کوردی و کاریگەری زمانی فارسی بەسەر زمانی کوردی، ئەم وشەیە لە زمانی کوردی پێی دەوترێت (وەچەرخان) بە مانای وەشاندنی گورزی لەناکاو و بەرھەڵست بوونی حکوومەتە.
ھۆکارەکانی سەرکەوتنی کوودەتا[دەستکاری]
لە تێڕوانینی ساموێل ھانتینگتۆن زانای زانستە ڕامیاریەکان، کوودەتایەک تەنیا بە دوو جۆر سەرکەوتوو دەبێ.
- یان چالاکیە ڕامیاریەکان لە کۆمەڵگا دا کەم بن،
- یان دەبێ زۆربەی چالاکە ڕامیاریەکان لەگەڵ کوودەتاکە ھاوڕا بن
یەکگرتنی زۆربەی چالاکیە ڕامیاریەکان ئەگەری زۆر کەمە، ھەر بۆیەش تێڕوانینی دووھەم کەم ڕوو دەدا.
دابەش کردنی ھێزیش لە ناو کوودەتا و لە نێوان گرووپە ڕامیاریەکان زۆر بە دەگمەنی ڕوودەدا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوودەتا تێدایە. |