بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاریگای فرانسۆ ھەریری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریگای فرانسۆ هەریری
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦
ناونراوە لەدوایفڕانسۆ ھەریری
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیھەولێر
پۆتانی شوێن٣٦°١٠′٢١″N ٤٤°٠′٤١″E
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢
نیشتەجێیانەی ھەولێر
Map

یاریگای فرانسۆ ھەریری یاریگایەکی نێودەوڵەتییە، بارەگای یانەی یانەی وەرزشیی ھەولێرە. توانای لەخۆگرتنی ٤٠ ھەزار ھاندەری ھەیە، بە دووەم گەورەترین یاریگای وەرزشی دادەنرێت لە عێراق، کە لەدوای یاریگای شەعب دێت. لە ساڵی ١٩٥٦ لەکاتی دروستبوونی یانەی ھەولێر دروست کرا کە پێشتر ئەو یاریگایە ھی یانەی بروسکی کۆن بوو، دواتر بووە یانەی شورتەی ھەولێر، پاشانیش گۆڕدرا بۆ یاریگای یانەی ھەولێر، لەکۆتاییدا لەساڵی ٢٠٠١ دوای تیرۆرکردنی پارێزگاری پێشووی ھەولێر، فرانسۆ ھەریری یاریگاکە بەناوی ئەو کرا، یاریگاکە لەساڵی ٢٠٠٩ بووە یاریگایەکی نێودەوڵەتی بەوەی یاری عێراق و فەلەستینی لێ ئەنجام درا.

١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە گوژمەی ١ ملیار و ٧٦١ ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر، بۆ نۆژەنکرنەوەی یاریگای فرانسۆ ھەریری تەرخان بکرێت و جارێکی تر چیمەنی یاریگاکە بگۆڕدرێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ عەبدولقەهار, ئاکۆ (2024-06-01). "یاریگای فرانسۆ هەریری نۆژەندەکرێتەوە". Yariga. Retrieved 2024-06-05.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]