کەلانە
ڕواڵەت
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9d/Kelane_-_A_kurdish_food.jpg/180px-Kelane_-_A_kurdish_food.jpg)
کەلانە نانێکی تایبەتی کوردەوارییە کە لە سەر ساج دروست دەکرێت. کەلانە وەکوو نانی تیری پان دەکرێتەوە و نێوانی بە تەڕەپیاز، پیچک، کنیواڵ یان کەوەری جنراو پڕ دەکرێتەوە. دواتر بە کەرە چەور دەکرێ و بە زۆری لەگەڵ دۆدا دەخورێ. کەلانە زیاتر لە وەرزی بەھاردا دروست دەکرێ و دەخورێ.
ناوە جێگرەکان | پیتزا کوردی |
---|---|
چەشن | نان |
شوێنی سەرچاوە | سەقز |
هەرێم یان وڵات | ![]() |
|
کهلانه بە کۆنترین خواردنی خێرا ناسراوە لە جیهاندا.
کلانه لە شارە کانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت لە شاری سەقز هەوادارێکی زۆری هەیە و خواردنێکی ناوخۆیی شاری سەقزە.
![]() | ئەم خۆراک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |