کێشەی کورد (ڕوونکردنەوە)
ڕواڵەت
ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە:
- کێشەی کورد لە تورکیا: لە سەرەتای شۆڕشیی کوردەکان لە باکووری کوردستان لە جەنگی جیھانیی یەکەم و بەدیاریکراوی لە ساڵی ١٩٨٤ لەنێوان حکوومەتی تورکیا و پەکەکە دەست پێ دەکات، تائێستا بەردەوامە.
- کێشەی کورد لە ئێران: بە ڕاپەڕینەکانی ١٩١٨ و ١٩٢٦ی سمکۆی شکاک و بەفەرمی لەدوای ڕووخانی حکوومەتی ئێرانی پەھلەوی دەست پێ دەکات، تائێستا بەردەوامە.
- کێشەی کورد لە عێراق: بە ڕاپەڕینی بارزانییەکان و شۆڕشەکانیی شێخ مەحموود دەست پێ دەکات، تێکھەڵچوونیی کورد و عێراق بەھۆی دروستبوونی ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری بۆ کوردەکان لە ساڵى ١٩٩٢ەوە و بەفەرمی لە ٢٠٠٣ کزتر بوو، بەڵام کورد ھێشتا کێشەکانى بەردەوامە بە تایبەتى پرسی ماددەی ١٤٠ و ناوچە جێناکۆکەکانی.
- کێشەی کورد لە سووریا: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سووریا ھێزە کوردییەکان ناوچە کوردنیشەکانیانی ڕۆژاوای کوردستانیان کۆنترۆڵ کرد و ناکۆکی سەربازی کەوتە نێوان لایەنگرانی دەسەڵات و ھێزە کوردییەکان، بەڵام پێش ئەم ڕێکەوتەش کورد لەگەڵ ڕژێمەکانی سووریادا کێشەی بەردەوامی ھەبووە.
![]() |
ئەم پەڕە ڕوونکردنەوەیە پێڕستی ئەو وتارانەیە کە پەیوەندییان لەگەڵ سەرناوی کێشەی کورد ھەیە. ئەگەر بەستەرێکی ناوخۆ ھێناوتی بۆ ئێرە، دەتوانیت دەستکاریی بەستەرەکە بکەیت بۆ پەیوەندیدانی سەرڕاست بۆ وتاری مەبەست. |