بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چیای گۆیژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چیای گۆیژە چیایەکە لە ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی. بەرزاییی لووتکەکەی ١٥٢٤ مترە و گەڕەکی گۆیژەی سلێمانی کە کۆنترین گەڕەکی شارەکەیە لە پاڵی چیاکە ساز کراوەتەوە.

لە چاند و وێژەی کوردیدا[دەستکاری]

جگە لە فۆلکلۆری کوردی، لە دەقە جۆراوجۆرەکانی وێژەی کوردیدا وەکوو ھێمایەک لە بەرزی و خۆڕاگری و ھێز و مانەوەی خەڵکی کورد و شاری سلێمانی ئاماژە بە چیای گۆیژە کراوە و شاعیرەکانی وەکوو پیرەمێرد، بەختیار زێوەر، فایەق بێکەس، لەتیف ھەڵمەت ناوی گۆیژەیان لە شیعرەکانی خۆیانیان ھێناوەتەوە.[١]

پرۆژەی بڕینی شاخی گۆیژە[دەستکاری]

کۆمپانیای قەیوان ڕایگەیاند بەنیازە لەسەر ھەردوو گردە بڕاوەکەی گۆیژە سەدان یەکەی نیشتەجێبوون و شوقە و ڤێلا ساز بکات و گردەکان بکاتە دوو زۆن بۆ فرۆشتن و لەسەر یەکێک لەو گردانەش تاوەرێکی بەرز بونیات بنێت. ئەم پرۆژە ناڕەزاییی خەڵکیی بەدوی خۆی ھێنا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەڵمەتێک دەستیپێکرد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە کەمتەرخەمی و بایەخنەدانەوە سەبارەت بە ژینگە تۆمەتبار کراون.[٢]

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]