چوار مامۆستاکەی ئیمپراتۆریەتیی مینگ
ڕواڵەت
چوار مامۆستاکەی ئیمپراتۆریەتیی مینگ (بە چینی: 明四家;، خوێندنەوە :مینگ سی جیا) گرووپێکی دێرینی چینییە لە مێژووی ھونەری چینی کۆکراوەی پێنج ھونەرمەندی ناسراو لە ئیمپراتۆریەتیی مینگ، گرووپەکە پێکھاتبوون لە شێن ژۆو، وێن ژێنگمینگ، ھەردوو ھونەرمەندەکەی قوتابخانەی وو: تانگ ین و چیو ینگ. شێن و وێن شێوازە ھونەرییەکانیان وێنەدانەوەی قوتابخانەی وو بوو. لە کاتێکیشدا تانگ و چیو شێوازەکانیان لە شێوازە ھونەرییەکانی سوژۆو دەچوو. جگە لە چیو، ئەوانی تر توانیان ستایلی وێنەکێشان و خۆشنووسی و شیعر پەرە پێبدەن.
ناوەکانی تر[دەستکاری]
چەن ناوێکی تر ھەبوو کە ئاماژە بوو بۆ ئەم کۆمەڵەیە:
- چوار مامۆستا مەزنەکەی مینگ (بە چینی: 明四大家; خوێندنەوە: مینگ سی داجیا)
- چوار مامۆستاکەی سوژۆو: کە ھەر چوار ھونەرمەندەکە لە سوژۆو دەوروبەرەکەی ھاتبوون.[١]
- چوار مامۆستاکەی وو (بە چینی سادەکراو:吴门四家، چینی دێرین:吴門四傢، خوێندنەوە: وومەن سیجیا، ھەموویان لە ناوچەی وو ھاتوون، کە چواردەوری شاری سوژۆو داوە.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Rawson, p. 340
- ^ "Wumen Painting School and Four Master Painters of Suzhou". Chinadaily.com.cn. Archived from the original on 1 October 2009. Retrieved 31 May 2010. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- Rawson, Jessica (ed). The British Museum Book of Chinese Art, 2007 (2nd edn), British Museum Press, ISBN 9780714124469
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Four Masters of the Ming dynasty»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چوار مامۆستاکەی ئیمپراتۆریەتیی مینگ تێدایە. |