وەرزش لە ئێران
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8f/Azadistadium.jpg/220px-Azadistadium.jpg)
وەرزش لە ئێران ئەو وەرزشانە دەگرێتەوە کە خەڵکی ئێران ئەنجامی دەدەن ھەندێکیان تاکەکەسین و ھەندێکی دیکەیان کۆمەڵەین. جەماوەریترین وەرزش لە ئێران تۆپی پێیە، بەڵام زیاتر پیاوان ئەنجامی دەدەن بەھۆی ئەوەی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەبارەت بە وەرزشی ئافرەتان توند و تۆڵە بە شێوەیەک ڕێگا بە ئامادەبوونی ئافرەتان لە یاریگاکان نادات. جگە لە تۆپی پێ زۆرترین ئەو یارییە وەرزشیانەی لە ئێران جەماوەری ھەیە لەشجوانی و فوتساڵ و پۆلۆ و زۆرانبازی و خلیسکانێی سەر بەفر و شەترەنج و بەرزکردنەوەی قورسای و تایکواندۆیە. چەندین یەکێتی تایبەت بەم بوارانە دامەزراون و ساڵانە لە کاتە جیاوازەکان پاڵەوانێتی بەرێوە دەبەن. ھەروەھا یارییەوەرزشییەکانی وەک تێنس و بالە و تۆپی دەست و سەلە و مەلەوانی و مستانی و چەندین جۆری دیکەش ئەنجام دەدرێن لە ئێران.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
Sport in Iran ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەرزش لە ئێران تێدایە. |