ویکیپیدیا:سوپاس
ڕواڵەت
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0d/Thanking.png/220px-Thanking.png)
سوپاس یان سپاسی ویکیپیدیا پرۆسەیەکی ھەرەوەزییە. ھیچ بەشداربوویەک ناتوانێ بە تەنھا وتارێک بنوسێ یان ھەتا بەشێکی جوانیش بنوسێت. بەڵگە ھەیە لەسەر ئەوەی بە یەکەوە و بە گرێدانی تواناکانی خەڵکی جیاواز دەکرێت وتارێکی گشتگیرتر و سوودبەخشتر یان ڕێنمایی یان دۆکومێنتێک بنوسرێت.
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7a/%D9%84%DB%86%DA%AF%DB%8C_%D8%B3%D9%88%D9%BE%D8%A7%D8%B3.png/220px-%D9%84%DB%86%DA%AF%DB%8C_%D8%B3%D9%88%D9%BE%D8%A7%D8%B3.png)
لە دنیای ڕاستیدا، «تکایە» و «سوپاس» و «ببوورە»، بە تایبەتی لە ناو کۆمەڵگای کەمپێشکەوتوودا، یەکجار ڕێگات بۆ ئاسان دەکات و دەبێتە مایەی ئاخاوتنێکی ھێمن و ئەقڵانیتر. ھەمان شت لەسەر ھێڵ ڕاستە و ویکیپیدیاش نەک ھەر ئەمەی دابین کردووە بەڵکوو دەتوانی "لۆگ"ی سوپاسی کەسێک ببینیت. خۆشت شانازی بکەی بەوەی سوپاسی زۆرترین کەست کردووە. جۆرەھا ڕێگا ھەیە بۆ دەربڕینی سوپاس.