ویکیپیدیا:دەستپێک/وتارێک
ڕواڵەت
وتارێکی ویکیپیدیا
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c8/Kabir004.jpg/100px-Kabir004.jpg)
کەبیر (١٤٤٠ - ١٥١٨) شاعیر و خواناسی ناسراوی خەڵکی ھیندستان بوو. لە شاری بەنارەس لە دایک بووە. باوک و دایکی کەبیر موسڵمان بوون و ناوی کەبیریان (کە یەکێک لە ناوەکانی خودای موسوڵمانانە) لە سەر منداڵەکەیان ناوە. کەبیر لە لای ڕاماناندای ھێندوو شاگردی کردووە و زانینی زۆری ئەو کاریگەری زۆری لە سەر کەبیر کردووە. ھەروەھا ھۆنراوەنووسانی فارسی وەکوو مەولانای ڕۆمی تا ڕادەیەک لە سەر بیروڕا و ھۆنراوەی کەبیر کاریگەر بوون. کەبیر شاعیرێکی شەفاھی بووەو زۆربەی ھۆنراوەکانی سینە بە سینە لە ناو خەڵکدا ھاتوە یان موریدەکانی نووسیویانەتەوە. ناوەرۆکی شیعرەکانی بە زۆری عیرفانین و زۆر ڕەخنەی لە دوژمنایەتیی ئایینی گرتووە...درێژەی ئەم وتارە