ماددەی بینا
ڕواڵەت
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/04/Concrete_rebar_0030.jpg/300px-Concrete_rebar_0030.jpg)
ماددەی بینا ھەر ماددەیەکە کە بەکاربھێندرێت بۆ مەبەستەکانی دروستکردن. کۆمەڵێک ماددەی بەخۆدروستبووی سروشتی، وەکوو گڵ، لم، دار و بەرد، و ھەتا گەڵاکانیش بەکاردەھێندرێن بۆ دروستکردنی بیناکان. وەک بەشێک لەو ماددە سروشتییانە، کۆمەڵێک ماددەی دەستکردی مرۆڤیش بەکاردەھێندرێن. خشت، کۆنکریت، شووشە، ستیل، پلاستیک و کۆمەڵێک ماددەی تر دروستکراوی مرۆڤن، ئەو ماددە دەستکردانە لە ماددە سروشتییەکان دروست دەکرێن، بۆ نموونە؛ خشت لە گڵ، و ستیل لە ئاسن و کاربۆن دروست دەکرێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە، ئابی ٢٠١٦.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماددەی بینا تێدایە. |