فلس
ڕواڵەت
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/26/Umayyads_-_fals_of_Damascus.jpg/300px-Umayyads_-_fals_of_Damascus.jpg)
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/45/Abbasid_copper_coin_from_Jerusalem%2C_AH_219.jpg/300px-Abbasid_copper_coin_from_Jerusalem%2C_AH_219.jpg)
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/38/MansurISamanidCoinHistoryofIran.jpg/300px-MansurISamanidCoinHistoryofIran.jpg)
فلس (بە عەرەبی: فلس، لاتینی: fals) دراوێکی مسی سەدەکانی ناوەڕاست بوو کە بۆ یەکەمجار لەلایەن خەلافەتی ئومەوییەوە (٦٦١–٧٥٠) بەرھەم ھێنرا و لە کۆتایی سەدەی حەوتەمەوە دەست کرا بە دروستکردنی. ناوی دراوەکە لە فۆلیس وەرگیراوە کە دراوێکی مسی ڕۆمانی و دواتر بێزەنتینی بووە.[١] بەزۆری فلسەکان لە ھەردوو لادا ڕازاندنەوەی ڕێنووسی عەرەبییان تێدابووە. تا سەدەی نۆزدەھەم جۆرەھا فلسی مسین بەرھەم دەھێنران. جۆر و کێشیان جیاواز بووە، لە ١ گرامەوە بۆ ١٠ گرام یان زیاتر دەردەچوو.
ھێشتا ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبی مۆدێرن بۆ پارە بەکار دەھێنرێت،[٢] ھەروەھا وشەی فولوسیش (fulus) لە زمانی مالاییدا دەگرێتەوە
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Urban network evolutions: towards a high-definition archaeology. Aarhus: Aarhus University Press. 31 December 2018. p. 118. ISBN 9788771846386.
- ^ Stephen Album, Checklist of Islamic Coins, Santa Rosa, CA, 2011, third edition, p. 7
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فلس تێدایە. |