فاڵکۆن ١
ڕواڵەت
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d4/Falcon_1_Flight_5_rises_over_Omelek_Island.jpg/220px-Falcon_1_Flight_5_rises_over_Omelek_Island.jpg)
فاڵکۆن١ (بە ئینگلیزی : Falcon 1) مووشەکێکی هەڵگری گچکەی دوو قۆناغیە، کاری دروستکردن و پەرەپێدانی لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە دەکرێ، یەکەمین هەڵدانی ئەو مووشەکە ئەنجامدرا لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٤، ناردنەکە لە دوورگەی ئۆمێلیکەوە هەڵدرا و بە کاتێکی کەم هەڵدانەکە شکستی هینا، دواتر و پاشی ٣ جار هەڵدانی شکست و چارەم هەڵدان لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٠٨ هەڵدانەکە سەرکەوتوو بوو، هەروەها هەڵدانی پێنجەمیش سەرکەوتوو بوو لە ١٤ی تەمموزی ٢٠٠٩، فاڵکۆن١ مووشەکێکی هەڵگری کەرەستەی بازرگانیە لەبۆ بۆشایی ئاسمان
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/da/Falcon_rocket_family5.svg/220px-Falcon_rocket_family5.svg.png)
فاڵکۆن١ یەکەمین مووشەکی کۆمپانیاییەکەی تایبەتە کە کەرەستە بگوازێتەوە خولگەی زەوی، لە ئێستادا مووشەکی فاڵکۆن١ کارەکانی ڕاوەستایە و پەرەی پێنادرێ لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکس بە هۆکاری پەرەپێدان و دروستکردنی مووشەکی فاڵکۆن ٩. [١]
سەرچاوە[دەستکاری]
- ^ کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری - پێڕستی فاڵکۆن١ لە هەڵدانەکانی ١ هەتا ٤ (لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣).
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فاڵکۆن ١ تێدایە. |