شەپۆلی ڕادیۆیی
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/34/Atmospheric_electromagnetic_opacity.svg/300px-Atmospheric_electromagnetic_opacity.svg.png)
شەپۆلی ڕادیۆیی (بە ئینگلیزی : Radio Waves) مەودایەکی بەرفراوان لە شەپۆلەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی دەگرێتەوە. شەپۆلە ڕادیۆییەکان ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانە دەگرێتەوە کە دریژترین درێژی شەپۆلیان هەیە یان ئەوانەی کە کەمترین لەرەلەریان هەیە ، لە نێوان هەموو شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکاندا. شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە ڕاستیدا هەموو شەپۆلێکی کارۆموگناتیسی کە درێژی شەپۆلەکەی گەورەتر بێت لە (٣٠سم) بێت. شەپۆلە ڕادیۆییەکان بەکاردێت بۆ پەخشکردنی نیشانە ڕادیۆییەکان و نیشانە تەلەفزیۆنییەکان.
درێژی شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە نێوان تیرەی تۆپێکی پێ و درێژی یاریگایەکی تۆپی پێدا دەبێت. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە کە درێژی شەپۆلیان زۆرە دەتوانن با ئاسانی بە دەوری تەنەکاندا بگوازرێنەوە ، بۆیە بۆ ناردنی زانیاری بۆ شوێنە دوورەکان گونجاو دەبن. لە هەر وڵاتێکدا دەستەیەک پسپۆڕ ناوچەکانی یان پشتوێنەکانی درێژی شەپۆلەکان دیاری دەکەن کە ئێزگەکان دەتوانن لە بڵاوکردنەوەی ڕادیۆیی و تەلەڤیزیۆنیدا بەکاری بهێنین.[١]
تەنە زۆر دوورەکانی قوڵایی بۆشایی ئاسمان شەپۆلی ڕادیۆیی دەردەکەن. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە دەتوانن بەناو بەرگە هەوای زەویدا بڕۆن ، بۆیە زانایان هەوایی زۆر گەورە لەسەر زەوی بەکاردێنن بۆ وەرگرتنی ئەم شەپۆلانە ، ئەمەش یارمەتی زاناکان دەدات بۆ ئەوەی لە گەردوون تێبگەن.[٢]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- http://en.wikipedia.org
- Holt : Modern Physics
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەپۆلی ڕادیۆیی تێدایە. |