سەلوا محمەسانی
سەلوا محمەسانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٠٨ لوبنان |
مەرگ | 1957 |
نەتەوە | لوبنانی |
ھاوسەر | محەممەد عەزیز مومینە |
سەلوا محمەسانی (لەدایکبووی ١٩٠٨–١٩٥٧) چالاکوانێکی مافەکانی ژنان و ڕۆماننووسی لووبنانی بوو، لە بەیروت لە دایکبووە و لەوێش گەورە بووە و خوێندوویەتی، سەرەتایی لە قوتابخانەی کچانی مەقاسدی خێرخوازی ئیسلامی خوێندووە، ئەدەبی عەرەبی لەژێر جوولیا تەعمە و سلما سائغ دا فێربووە و زمانی عەرەبی لەژێر مستەفا غەلاینیدا، بەردەوامی بە خوێندن دا لە قوتابخانەی مار یوسف و زمانی فەرەنسی فێربوو، دواتر بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وانەی عەرەبی پێشکەش کرد، دواتر وتارە ئەدەبییەکانی لە ڕۆژنامەیەکی عەرەبی بڵاوکردەوە وەک «المرأة الجدیدة»ی میسری، و جێگری سەرۆکی «کۆمەڵەی ژنانی لوبنانی» بوو. پێشڕەو بوو لە «جووڵانەوەی ژنانی لوبانی» ڕۆمانی «مع الحیاة - لەگەڵ ژیان»ی نووسی کە کۆمەڵێک ڕۆمان بوون ١٥ چیرۆکی کورتی لەخۆ دەگرت باسی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی خێزانی دەکرد.[١][٢][٣]
مافەکانی ژنان[دەستکاری]
سەلوا بەشداری و چالاکی ھەبوو لە مافەکانی ژنانی لوبنانی بە تایبەتی لە «کۆمەڵەی ژنانی لوبانانی» کە تێیدا پۆستی سکرتێر و جێگری سەرۆکی ھەبوو، جگە لەوەش کۆنفرانسی یەکگرتوویی ژنانی یونیسکۆ لە ١٩٤٩ نوێنەرایەتی لووبنانی کرد، و وانەی پێشکەشکردووە دەربارەی «ژنان لە سیاسەت و کۆمەڵناسی» جگەلەوەش لە چەندین شوێنی تریش نوێنەرایەتی لوبنانی کردووە[٤][١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "إميلي فارس إبراهيم", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2021-06-30, retrieved 2021-11-03
- ^ Fotooh, Issa (1994). Adeebat Arabiyat: Siyar Wa Dirasat (Arabian Women Writers: Biographies and Studies) (بە عەرەبی). Damascus: Women's Seminar Association. pp. 39–44.
- ^ Juha, Michael (2008). Al-Qissa Al-Qaseera Fi Lobnan: Siyar Wa Nosos (Short Stories in Lebanon: Biographies and Articles) (بە عەرەبی). Lebanon: Lebanese American University. p. 115.
- ^ "آل مومنة (مومني)". web.archive.org. 2021-06-22. Retrieved 2021-11-03.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەلوا محمەسانی تێدایە. |