سندووقی مۆسیقا
ڕواڵەت
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/27/Small_music_box.jpg/220px-Small_music_box.jpg)
سندووقی مۆسیقا (بە ئینگلیزی: Music box) پێکھاتووە لە ئامێرێکی مۆسیقی ئۆتۆماتیکی یان نیمچە-ئۆتۆماتیکی کە لە سەدەی ھەژدەھەمدا بەرھەم ھاتووە. ئەم ئامێرە بە سووڕانی لوولەکێکی بزماردار یان تۆپەڵدار دەنگ دەردەکات. لەکاتی سووڕانی لوولەکەکە لە ڕێگەی گێڕێکی دەرەکییەوە، بزماری لوولەکەکان دەیدەن لە تەلەکانی ناویی و بەینی بزمار و خێرایی سووڕاندنی لوولەکەکە دەبێتە ھۆی دەرکردنی پارچە مۆسیقایەک، کە زۆرجار کورتە؛ بەڵام ماوەکەی بە پێی قەبارەی ئامێرەکە و گەورەیی لوولەکەکەیە. ھەندێک لە سندووقە مۆسیقا ئاڵۆزترەکان تەپڵ و زەنگی بچووک بچووک لە خۆ دەگرن لە پاڵ تەلەکانەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Music box»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
![]() | ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سندووقی مۆسیقا تێدایە. |