بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەشتی بەرازگر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە برادۆست نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە برادۆست (ڕوونکردنەوە).


گوندی بنەوانۆک، دەشتی بەرازگر

دەشتی بەرازگر یەکێکە لە دەشتە پان و بەرینەکانی ناوچەی سنووری (عێراق - تورکیا)، یاخوود نێوان دووپارچەی کوردستان (باکوور، باشوور). دەشتی بەرازگر یەکێکە لەدەشتە گرنگ و بەپیتەکانی ناوچەی سیدەکان. زۆرینەی خەڵکی ئەم دەشتە سەر بەھۆزی برادۆستن. ئەم دەشتە لە کۆمەڵێک گوند پێکھاتوە بەڵام بەشێکیان ئاوەدانن واتا خەڵک تێیدا دەژین وەکو گوندەکانی: (ئێنەمسید، ھارونە، بەرمیزە، بنەوانۆک، چنار، ئێشم، ھەیات، سیرۆ، کانییە ڕەش …). بەڵام ھەندێکیان خەڵک تیاندا ناژێت ئەویش بەھۆی چەند ھۆکارێک کە یەکێکیان گواستنەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشوو و خاپورکردنی گوندەکان و گواستنەوەی خەڵکی ناوچەکە بۆ ئۆردۆگاکانی نزیک شاری ھەولێر، کە لەژێر چاودێری بوون. وەلەڕووی سیاسیشەوە ئەم ناوچەیە بوەتە شوێنی بەربەرەکانێی چەندان لایەن و شوێنی چەنگ وەکو: شەڕی نێوان (پارتی کرێکارانی کوردستان - سووپای تورکیا)، کە بەھۆی ئەم شەڕەوە چەندین زیان بەر ناوچەکە کەووتوە.

گووندەکان[دەستکاری]

گووندە ئاوەدانەکان[دەستکاری]

کەمینەی گووندەکان ئێستا ئاوەندنن و خەڵکی تیاندا دەژیت، کە بریتی لە: بەرمیزە، ئێنەمسید، ھاروونە، چنار، بنەوانۆک، ھەیات، ئێشم، بندەر، خومار، عەزۆ ئۆمەر غا (کەونە گووند).

پێشانگا[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]