دەروازە:شەتڕەنج/وتارەکان
ڕواڵەت
وتارەکان ١
![پاشا سپییەکە گیراوە، یارییەکە کۆتایی پێهات](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/5b/Checkmate.jpg/200px-Checkmate.jpg)
کشمات بریتییە لە حاڵەتێک لە یاریی شەتڕەنجدا کە پاشا تێیدا لە مەترسیی کشدایە (ھەڕەشەی لەسەرە کە ببرێت) و ھیچ ڕێگایەک بۆ لابردنی کش یان مەترسییەکە نییە. ئەو کاتە یەکسەر یارییەکە کۆتایی دێت؛ لە یاری شەتڕەنجدا پاشا لە ڕووی کردارییەوە ناگیرێت و یاریی بە کشوماتکردنی پاشا کۆتایی دێت. ئەو پارچانەی دەتوانن ھەڵسن بە گرتن لەگەڵ پاشادا بریتین لە: شاژن، قەڵا و فیل، فیل و ئەسپ بەیەکەوە درێژترین گرتنن، بۆ ئەسپەکانیش ئەوا ئەوان ناتوانن گرتن ئەنجام بدەن مەگەر ڕکابەرەکە ھەڵە لە جوڵەکانیدا بکات، ھەروەھا دەکرێت بە کۆمەڵ گرتن ئەنجام بدرێت یان بە ھاوبەشی ھەندێک پارچە.