بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:تاجیکستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی تاجیکستان
Ба портали Тоҷикистон хуш омадед

پێشەکی

تاجیکستان، بە فەرمی کۆماری تاجیکستان (بە تاجیکی: Ҷумҳурии Тоҷикистон)، وڵاتێکی سەربەخۆی دەوردراو لە ئاسیای ناوەندییە، کە لە باشوورەوە لەگەڵ ئەفغانستان، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆزبەکستان، لە باکوورەوە لەگەڵ قرغیزستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ چین ھاوسنوورە. پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتە دووشەنبەیە. تاجیکستان وڵاتی سەرەکیی تاجیکەکانە و زمانە فەرمییەکەی تاجیکییە. ئەم وڵاتە پێشتر ھەتا ساڵی ١٩٩١، یەکێک لە کۆمارە سۆسیالیستییەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بوو.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان (بە تاجیکی: Тими миллии футболи Тоҷикистон) نوێنەرایەتیی تاجیکستان لە یارییەکانی تۆپی پێی نێونەتەوەیی دەکات و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تاجیکستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. دوای جیابوونەوە و سەربەخۆبوونی کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، ھەڵبژاردەی تاجیکستان یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر ئۆزبەکستان لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ئەنجامدا و ساڵی ١٩٩٤ لە فیفا وەرگیرا. یەکەم پێشبڕکێی فەرمی کە ھەلبژاردەکە بەشداریی کرد، پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ١٩٩٦ بوو، کاتێک لە کۆمەڵەی ھەشتەمی سێ تیپیدا لەگەڵ ئۆزبەکستان و بەحرەین پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. دواتر بەحرەین کشایەوە و تەنیا تاجکیستان و ئۆزبەکستان مانەوە کە دوو یارییان بەرامبەر یەکتری ئەنجامدا، لە یاری یەکەمدا تاجیکستان بە ئەنجامی ٤–٠ یارییەکەی بردەوە، بەڵام لە یاری دووەمدا لە دەرەوەی یاریگاکەی دوای کاتی زۆرکراو بە ئەنجامی ٠–٥ یارییەکەی دۆڕاند. تاجیکستان ھەتا جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ نەچوو بۆ ڕکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی، بەڵام لە پاڵاوتنەکانی ١٩٩٨دا چوار سەرکەوتنی لە قۆناغی سەرەتاییی کۆمەڵەکان تۆمار کرد و تەنیا بە چین دۆڕا کە ئەمەش وای کرد لە پلەی دووەمدا لە دەرەوەی پێشبڕکێکەدا بێت. ھەڵبژاردەکە ھەرگیز نەیتوانیوە بەشداری لە جامی جیھانیی فیفادا بکات.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئیمامعەلی ڕەحمان (بەناوی کاتی لەدایکبوونی ئیمۆمعەلی شەریپۆڤیچ ڕەحمۆنۆڤ، بە تاجیکی: Эмомалӣ Шарипович Раҳмонов؛ ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢) سیاسەتوانێکی تاجیکە کە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ەوە وەکوو سێیەمین سەرۆک کۆماری تاجیکستان کار دەکات. ئەو پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تاجیکستان بووە و بەشێوەی ڕاستەقینە وەکوو سەرۆکی دەوڵەت لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ەوە ھەتا ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ خزمەتی کردووە. ڕەحمان ھەروەھا لەو کاتەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا بوو لە ١٨ی ئازاری ١٩٩٨ەوە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلی تاجیکستانە. ئەو لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩٩، بۆ ماوەی یەک ساڵ بە جێگری سەرۆکی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵبژێردرا.

زیاتر...

شوێنی ھەڵبژێردراو

کۆشکی نەتەوە (بە تاجیکی: Қасри Миллат) شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمیی سەرۆک کۆماری تاجیکستانە، کە لە ناوەندی شاری دووشەنبە، پایتەختی تاجیکستاندا ھەڵکەوتووە. دیمەنێکی کۆشکی نەتەوە لە پشتەوەی پارەی ٥٠٠ سۆمۆنی کە دراوی نیشتمانیی تاجیکستانە نەخشێنراوە. لە ئەیلوولی ٢٠١٨دا ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆک کۆماری بیلاڕووس یەکەمین ڕێبەری جیھان بوو کە سەردانی ھۆڵ و دیوە نوێیەکانی کۆشکەکەی کرد.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئەسکەندەرکوول، دەریاچەیەک لە باکووری ڕۆژاوای تاجیکستان

وتەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

  • … کە زنجیرەچیای پامیر زۆربەی تاجیکستان دەگرێتەوە و بەرزاییی زیاتر لە نیوەی وڵاتەکە پتر لە سێ ھەزار مەتر لە ئاستی دەریایە.


پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

خوجەند، دووەمین شاری گەورەی تاجیکستان

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان