بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دیپ واتەر ھۆرایزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

دیپ واتەر ھۆرایزن (بە ئینگلیزی: Deepwater Horizon) فیلمێکی کارەساتیی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٦ کە لەسەر بنەمای تەقینەوە و ڕژانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک دروست کراوە. پیتەر بێرگ لە سیناریۆی ماتیۆ مایکل کارناھان و ماتیۆ ساند کاری دەرھێنانی بۆ کردووە. لەم فیلمەدا مارک والبێرگ و کەرت ڕەسڵ و جۆن مالکۆڤیچ و جینا ڕۆدریگێز و دیلان ئۆبراین و کەیت ھادسۆن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. وەرگیراوە لە "کاتژمێرەکانی کۆتاییی دیپ واتەر ھۆرایزن"، بابەتێک لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە لەلایەن دەیڤید بارستۆ و دەیڤید ڕۆھد و ستیفانی ساولەوە نووسراوە.[١]

وێنەگرتنی سەرەکی لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥ لە شاری نیو ئۆرلینز لە ویلایەتی لویزیانا دەستیپێکرد. فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ٢٠١٦[٢] نمایشکرا و لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە ئەمریکا بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا. بەگشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، بەڵام بۆمبێکی بۆکس ئۆفیس بوو، داھاتی کەمێک کەمتر لە ١٢٢ ملیۆن دۆلار بوو لە سەرانسەری جیھاندا لە بەرامبەر بوودجەی ١١٠ ملیۆن دۆلار، لە ئەنجامدا زیانێکی ٦٠–١١٢ ملیۆن دۆلاری دا بۆ ستۆدیۆکە. فیلمەکە لە ٨٩ەمین خەڵاتی ئۆسکاردا پاڵێوراو بوو بۆ دوو خەڵاتی ئۆسکار: باشترین مۆنتاژکردنی دەنگ و باشترین کاریگەرییە بینراوەکان، ھەروەھا خەڵاتی بافتا بۆ باشترین دەنگ لە ٧٠ەمین خەڵاتی فیلمی ئۆسکاری بەریتانی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Barstow, David; Rohde, David; Saul, Stephanie (December 25, 2010). "Deepwater Horizon's Final Hours". The New York Times. Archived from the original on December 17, 2016. Retrieved February 24, 2017.
  2. ^ "Toronto To Open With 'The Magnificent Seven'; 'La La Land', 'Deepwater Horizon' Among Galas & Presentations". Deadline Hollywood. July 26, 2016. Archived from the original on July 27, 2016. Retrieved July 26, 2016.