بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دیوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیوارێکی لە خشت سازکراو

دیوار پێکھاتەیەکی ستوونییە، بۆ جیاکردنەوە یان پاراستنی ڕووبەرێک دروست دەکرێت. لە باڵەخانەکاندا دیوار بەکاردێت بۆ دابەشکردنی بۆشاییی باڵەخانەکە بۆ ژوورەکان و پاراستنی بیناکە. زۆربەی دیوارەکان لە خشت (خشتی کۆنکریتی یان خشتی گڵی) یان بەرد دروست دەکرێن. دیوارەکان دوو ئەرکی سەرەکییان ھەیە: پشتگیریکردنی بەشی سەرەوەی باڵەخانەکە (سەقف) و دابەشکردنی بۆشایی، پاراستن لە داگیرکردن و ئاووھەوا.

لە کۆندا زۆربەی شارەکان دیوارێکیان ھەبوو، بۆ پاراستنی شارەکە لە ھەر ھێرشێکی دەرەکی، قەڵاکانیش بەھەمان شێوە.[١]

وشەناسی[دەستکاری]

شورە، وارش، پەرژین، دەورگرتنی هەر شتێکی گرینگ وەک باخ، بێستان، ماڵ، ژوور و..، هەڵچناوی بڵیند لە کەرەسەی ماڵ دروست کردن (هەنبانەبۆرینە). دیوار لە دوو بەشی "دیو" و "وار" پێک هاتووە. دیو واتە ژووری دانیشتن و "وار" کورتکراوەی وارشە بە هەمان مانا.[٢]

جۆرەکانی دیوار[دەستکاری]

گالێری[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

ژێدەرەکان[دەستکاری]

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە، ئابی ٢٠١٥.
  2. ^ دیوار - فەرھەنگی ھیوا[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]