جەعدی کوڕی کوڕی درھەم
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
جه‌عدی كوڕی درهه‌م: ئه‌و كورده‌ی یه‌كه‌م كه‌س بوو، باسی خه‌لقی قورئانی كرد
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان زانیاری زۆرییان له‌باره‌ی مێژوویی ئه‌و پیاوه به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه، به‌لآم به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌كرێت رۆشنایی زیاتر بخرێته‌سه‌ر ژیان و شوین و ره‌چه‌ڵه‌كی. سه‌رچاوه‌كان ته‌نها له‌رووی ئه‌وه‌ی به كه‌سێكی گومڕا و بیدعهكار (ضال و مبتدع) نه‌بێت، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان پێنه‌داوه، سه‌رچاوه‌كان ته‌نها ئاماژه‌یان به‌ناوی خۆی و باوكی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه گوتوویانه جه‌عد مه‌والی بووه (به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب نه‌بووه)، به‌لآم ئایا مه‌والی كام هۆزی عه‌ره‌بی بووه، ئه‌وا سه‌رچاوه‌كان له‌باره‌ییه‌وه ناكۆكیان هه‌بووه، هه‌یانه كردوویانه به مهواڵی سوه‌یدی كوڕی غه‌فله[1]، كه‌چی هه‌ندێكی دیكه به مه‌والی به‌نی مه‌ڕوان تۆماریانكردووه[2].
ئیبن نه‌باته زانیارییه‌ك به‌ده‌سته‌وه ده‌دات كه ده‌ڵێت:" ده‌گێڕنه‌وه كه دایكی مه‌ڕوان، جارییه بووه، جهعدیش برای بووه"[3]. ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییه دروست بێت، كه‌واته جه‌عدی كوڕی درهه‌م به نه‌سه‌ب كورده، چونكه هه‌روه‌ك هه‌ندێ سه‌رچاوه باسی ده‌كه‌ن، دایكی مه‌ڕوانی كوڕی محه‌مه‌د، كورد بووه[4]. هه‌روه‌ها ده‌بینین كه ئیبن ئه‌سیر و قه‌لقه‌شه‌ندی هه‌ر به‌وه‌نده ناوه‌ستن، بڵێن دایكی كورده، به‌ڵكو ناویشی ده‌هێنن و ده‌ڵێن: دایكی كورد بووه و ناوی لوبابه (له‌بابه)یه[5].
یوایهتێكی دیكه گوتوویانه جه‌عدی كوڕی درهه‌م به ره‌چه‌ڵه‌ك فارسییه و خه‌ڵكی خۆراسانه[6]، ئیبن ئه‌سیریش وته‌یه‌كی جه‌عدی تۆماركردووه، كه گوتوویه‌تی: (قوباد شا، له دینه‌كه‌ی تۆ لای خۆشه‌ویستتره)، وه‌ك دیاره باسی (قوباد شای) فارسی كردووه[7].
سه‌رچاوه‌كان باسیان له مێژووی له‌دایكبوونیان نه‌كردووه، ده‌كرێت ئه‌و ریوایه‌ته‌ی ئیبن نه‌باته باسی كردووه، به‌وه‌ی مێژوونووسانی دیكه گرێبدرێت و زیاتر پاڵپشتی له كوردبوونی جه‌عدی كوری درهه‌م بكات، ئه‌وه‌تا عه‌بدولآی كوری محه‌مه‌دی ئه‌نساری ئهلههروی ده‌ڵێت: "جه‌عد به ئه‌سڵ خه‌ڵكی جه‌زیره بووه"[8]. هه‌شبووه گووتوویانه خه‌ڵكی حه‌ڕان (هاڕان) بووه[9]. ئیبن كه‌سیر گووتوویه‌تی خه‌ڵكی شام بووه[10]، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هێشتا شام ته‌عریب نه‌كرابوو، بۆیه كوردبوونهكهی گومانی له‌سه‌ر نامێنێ.
كه‌واته جه‌عدی كوڕی درهه‌م له جه‌زیره‌ی كوردان له دایكبووه، له‌وێ گه‌وره بووه و خۆێ پێگه‌یاندووه، سه‌رده‌مێك له‌وێ مامۆستا و پهردهكاری مه‌ڕوانی كوری محه‌مه‌دی كردووه، له‌وكاته‌ی محه‌مه‌دی والییاتی بۆ هیشامی باوكی له شام ده‌كرد[11]، دواتر بۆ دیمه‌شق ده‌چێت و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت[12].
سه‌ره‌تا جه‌عد له جه‌زیره‌ی فورات نیشته‌جێ بووه، له‌وێ بیروڕاكانی بلآوكردۆتهوه[13]، خه‌ڵكانێكیش هه‌بوون، به بیروراكانی ئه‌و كاریگه‌ربوون، والی ئه‌و كات له جه‌زیره‌ی فوڕات مه‌ڕوانی كوڕی محه‌مه‌د بوو[14]. له‌و ماوه‌یه‌دا له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به بیروڕاكانی جه‌عد كاریگه‌ربووه، مه‌ڕوانی كوڕی محه‌مه‌دی دوایین خه‌لیفه‌ی به‌نی ئومه‌ییه بووه[15]، بۆیه پێی گوتراوه، مه‌ڕانی جه‌عدی[16]. له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌عدی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاری مه‌ڕوان بووه، مه‌زهه‌بی خه‌لقی قورئان و قه‌ده‌ریی له‌و وه‌رگرتووه، له‌سه‌ر ئه‌مه خه‌ڵكی لۆمه‌ی مهڕوانیانكردووه[17].
دواتر جه‌عد بۆ دیمه‌شق ده‌چێت وله‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت[18]، كه ئه‌وكات پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوو، شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی زانا و پیاوه دیاره‌كان بووه، كه مه‌ڕوانی كوڕی محه‌مه‌دی ئه‌وكات له‌وێ والی بووه[19]، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش هۆكارێك بووبێت كه بچێت له‌وێ بژێت، تاكو به ئاسانتر بیروراكانی بلآوبكاتهوه، كه كۆڕوكۆبوونهوهكان و ئه‌و مه‌جلیسانه‌ی له‌وێ رێكده‌خران بواری زیاتری به بیریاران ده‌دات خۆیان به‌ده‌ربخه‌ن، به‌لازه‌ری ده‌ڵێت، له‌ترسی هیشام بۆئه‌وێ چووه[20]، له‌وێ ده‌چووه لای وه‌هه‌بی كوڕی مونهبه[21]، هه‌ر جارێك بچووبایه لای وه‌هه‌ب ده‌یگوت: عه‌قل كۆبكه‌ره‌وه، له‌باره‌ی سیفه‌ته‌كانی خودای گه‌وره پرسیاری له وه‌هه‌ب ده‌كرد، رۆژێكیان وه‌هه‌ب پێی گوت: هاوار له‌خۆت واز له‌م پرسه (پرسی سیفه‌ته‌كان)بێنه، وابزانم سه‌رت له‌پێناوی داده‌نێی، ئه‌گه‌ر خودا به‌خۆی به ئێمه‌ی رانه‌گه‌یاندبێت كه ده‌ستی هه‌یه، ئێمه وامان نه‌ده‌گوت، ئه‌گه‌ر نه‌یگوتبا چاوی هه‌یه، ئێمه وامان نه‌ده‌گوت، ئه‌گه‌ر نه‌یگوتبا نه‌فسی هه‌یه، ئێمه وامان نه‌ده‌گوت، ئه‌گه‌ر نه‌یگوتبا سه‌معی هه‌یه، وامان نه‌ده‌گوت، باسی هه‌موو سیفه‌ته‌كانی له‌عیلم و كه‌لام و ئه‌وانی دیكه‌شی كرد[22]. جه‌عد له‌باره‌ی وهههبهوه گوتی: قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ر زانایه‌ك له‌مباره‌یه‌وه كردبێت، حه‌تمه‌ن لێم توڕه بووه، جگه له وه‌هه‌ب نه‌بێت[23].
دوای ئه‌وه‌ی وتاره‌كانی جه‌عد به‌دڵی ده‌سه‌لآتداران نه‌بوو، زۆریان بۆ هێنا و له‌ده‌ستی ده‌سه‌لآتدارانی به‌نی ئومه‌ییه رایكرد و دیمه‌شقی جێهێشت و به‌ره‌و كوفه رۆیشت، له‌وێ چاوی به جه‌همی كوڕی سه‌فه‌وان كه‌وت، ده‌گوترێت، جه‌هم وتاری خه‌لقی قورئانی له‌و وه‌رگرتووه[24]. سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی جه‌عد له دیمه‌شق، ده‌ڵێت: هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك چه‌ند زهندیقێكی بۆ به‌سره دوورخستۆته‌وه، كه ئه‌وكات، خالیدی كوڕی عه‌بدولآی قه‌سریی له‌وێ بوو[25]. له‌مه‌شه‌وه لهودهگهین كه جهعهد نه‌وه‌ك هه‌ر له دمشق و كوفه، به‌ڵكو له به‌سره‌ش چالاكی هه‌بووه، دارهمیش باسی له‌وه‌كردووه، كه جهدعد له به‌سره بیدعه‌كه‌ی ئاشكراكردووه[26].
سه‌باره‌ت به چیڕۆكی كوشتنه‌كه‌ی ریوایه‌تی جیاجیا باسكراوه:
ـ ئیبن ئه‌سیر و بهلازری له‌باره‌ی هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی ده‌ڵێن: جه‌عد زه‌ندیق بوو، مه‌یمونی كوڕی مه‌هران (فه‌قیهی سوڵتان) له‌سه‌ر زه‌ندیق بوونه‌كه‌ی شاهێدی داوه له‌لای هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك شكاتی لێكردووه، هیشامیش داوایكرد، ناردییه لای خالیدی قه‌سریی، ئه‌ویش كوشتی[27].
به‌لآم ئاخۆ خالید چۆن و كه‌ی و له كوێ جه‌عدی كوشت؟ سه‌رچاوه‌كان ورده‌كاری رۆژ(به‌بێ ساڵ) و كات و مانگ و شوێن و ئامرازی كوشتنه‌كه باس ده‌كه‌ن، ئیبن نه‌دیم له‌باره‌ی كوشتنه‌كه‌ی ده‌ڵێت: هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك فه‌رمانی به خالیدی كوڕی عه‌بدولآی قه‌سریی كرد جه‌عد بكوژیت، خالید ماوه‌یه‌ك لای خۆی هێشته‌وه و كوشتنه‌كه‌ی دواخست، خزم و كه‌سانی گازانده‌یان له درێژیی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی جه‌عد له‌لای هیشام كرد، هیشام پێی وانه‌بوو، هێشتا زیندوو بێت، پرسی: چما هێشتا زیندووه؟! نامه‌ی بۆ خالید نووسی، ده‌ستووری دا بكوژرێت، خالیدیش له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان كوشتی، جه‌عدی كرده قوربانی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی گوتی ئه‌مه به فه‌رمانی هیشامه[28].
خالید له وتاری جه‌ژنی قوربان له شاری واست گوتی: ئهخهڵكینه، برۆن قوربانی خۆتان بكه‌ن، ئینشائهلآ خودا قوربانیتان قبول ده‌كات، منیش جه‌عدی كوڕی درهه‌م ده‌كه‌مه قوربانی، چونكه باوه‌ڕی وابووه" خودا قسه‌ی له‌گه‌ڵ مو‌سا نه‌كردووه" و " ئیبراهیمی نه‌كردۆته‌وه هاوه‌ڵی(براده‌ر)ی خۆی"، ئینجا له میمبه‌ر مزگه‌وت دابه‌زی و جه‌عدی سه‌ربڕی"[29]. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك مێژووی كوشتنه‌كه‌ی ساغ نه‌كردۆته‌وه، به‌لآم به‌پێی هه‌ندێ مه‌زه‌نده‌ی مێژوونووسان، پێده‌چێت، له‌ماوه‌ی نێوان سالآنی 118 بۆ 120 هیجری بووبێت، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئیبن عیمادی دیمشقی بێت، كه ته‌مه‌نی له كوشتنه‌كه‌ی به نزیكه‌ی شه‌ست سالآندا دانابوو[30]، به‌مه‌ش له‌دایكبوونه‌كه‌ی بۆ سالآنی 58 بۆ 60ی هیجری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ریه‌كه له ئیبن عه‌مادی بوخاری[31] و حه‌نبه‌ڵی[32] و ئیبن عه‌ساكر[33] و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش هه‌مان ریوایه‌تیان به گوڕانكاری بچووك گێڕاوه‌ته‌وه[34].
هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر كوشتنی جه‌عد:
ئیبن نه‌دیم، له ئهلفههرهستهكهیدا، جه‌عدی به یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی ئایینی مانه‌وی (ألمانویه) داناوه[35]، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك له جۆره‌كان شه‌رعیه‌تدانه به كوشتنه‌كه، به‌لآم ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئیبن نه‌دیم مایه تێڕامانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی له ئوصوڵ كه‌سێكی موعته‌زیلی بووه، لهمهزههبیش شیعی بووه.
ئیبن ته‌یمییه ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م زانایانی ئه‌هلی سوونه، ده‌ستخۆشیان له‌م كاره‌ی خالیدی كوڕی عه‌بدولآی قه‌سریی كردووه، موبارهكباریانكردووه، له‌پێشه‌وه‌شیان حه‌سه‌نی به‌سریی[36]. به‌لآم سه‌رچاوه‌كان رای فیرقه‌كانی دیكه‌مان بۆ ناگوازنه‌وه، نه به باش نه به خراپ، ئه‌مه‌ش واده‌كات ته‌نها ئه‌و رایه بخوێندرێته‌وه، كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌لآتی سیاسی ئه‌وسا (كه ئه‌هلی سوونه)بووه، كردووه، به‌لآم ئه‌وه‌ی زیاتر بابه‌ته‌كه‌ی نارۆشنكردووه، ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی فیرقه كه‌لامییه‌كان هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌باره‌یه‌وه بۆمان تۆمارنه‌كردووه.
له‌سه‌رده‌می ئێستاشدا، نووسه‌رانی وه‌ك محه‌مه‌د عه‌مماره، له كتێبێكدا، ناوی جه‌عدی له ریزی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه هێناوه، كه مێژووێكیان بۆخۆیان تۆماركردووه، ستایشی رۆڵه رۆشنبیریی و به‌رخۆدانه‌كانی به‌رامبه‌ر سته‌م و جه‌برییه‌تی ئومه‌وی كردووه[37].
هه‌روه‌ها زۆرێك له‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌بواری فیرقه كه‌لامییه‌كان و عیلمی كه‌لام كردووه، جه‌عدی كوڕی درههمییان به باوكی موعته‌زیله هه‌ژماركردووه[38].
هه‌رچی ره‌شید غهییونه، ناوی جه‌عدی له ریزی ئه‌وانه هێناوه، كه بوونه‌ته قوربانی رێبازه كهلامییهكهیان[39].
وه‌ك زانراوه جه‌عدی كوری درهه‌م، جه‌بریی بووه، جه‌بریش مه‌زهه‌بی ده‌وله‌تی به‌نی ئومه‌ییه بووه، كه‌واته كوشتنه‌كه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بابه‌تی عه‌قیده‌یی نه‌بووه، تۆمه‌تی بیدعهكار و گومڕاش، تۆمه‌تێكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ئاسانی ده‌توانرا بخرێته پاڵ نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت، بۆیه من وای بۆ ده‌چم كوشتنه‌كه‌ی ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌بووبێت، به‌تای
[1] - سه‌معانی (الانساب3/265) و زوبه‌یدی(تاج العروس2/321) و ئیبن ئه‌سیر (اللباب1/230) گووتوویانه: مه‌والی سوه‌یدی كوڕی غه‌فله بووه.
[2] - ئیبن كه‌سیر(البدایه والنهایه9/350) و سه‌عاله‌بی (لگائف المعارف ص43). به مه‌والی به‌نی مه‌ڕوان بۆ مه‌ڕوانی كوڕی حه‌كه‌می كوڕی ئه‌بی ئه‌لعاصی كوڕی ئومه‌ییه، یه‌كێك له خه‌لیفه‌كانی به‌نی ئومه‌ییه ده‌یگه‌ڕێته‌وه.
[3] - سرح العیون فی شرح رساله ابن زیدون، ص 193.
[4] - ته‌به‌ری(تاریخ الگبری7/442) و ئیبن ئه‌سیر (الكامل5/428)له ژیاننامه‌ی مه‌روانی كوڕی محه‌مه‌د گوتوویانه: دایكی كورد بووه، پێشتر كه‌نیزه‌ی ئیبراهیمی كوڕی ئه‌شتر بووه، له‌و رۆژه‌ی محه‌مه‌د كوری مه‌ڕوان ئه‌شته‌ری كوشت، ئه‌و ژنه‌شی برد. هه‌روه‌ها به‌لازه‌ری (أنساب الاشراف5/186)، جه‌ختی له كوردبوونی دایكی كردۆته‌وه.
[5] - البدایه والنهایه 10/ 46. /آپر الاناقه فی معالم الخلافه1/ 162، چاپی كوێت.
[6] - ابن كپیر/ البدایه والنهایه9/350.
[7] - الكامل5/429.
[8] - عبد الله بن محمد الأنصاری الهروی أبو إسماعیل، ژم الكلام1/143. جه‌زیره، ولآتێكه كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات.
[9] - الانساب4/96. ابن تیمیه، درء تعارچ بین العقل والنقل1/313. ابن عساكر، مختصر تاریخ دمشق6/50. الژهبی، الوفیات101.
[10] - البدایه10/19.
[11] - مختصر تاریخ دمشق6/50.، تاج العروس2/321.
[12] - مختصر تاریخ دمشق6/50.، البدایه9/350.
[13] - الاعلام2/120.
[14] - الانساب3/265.
-[15] ابن كپیرالبدایه والنهایه ج9 382
[16] - مختصر تاریخ دمشق 6/50.
[17] - الكامل فی التاریخ5/160. تاج العروس2/321.
[18] - البدایه 9/350. سیر اعلام النبلا‌ء4/547. تاریخ دمشق17/477.
[19] - السمعانی: الانساب ص131.
[20] - البلاژری: الانساب8، ص241.
[21] - وه‌هه‌بی كوڕی مونهبه، خهبهرگێڕهوه بوو، له ده‌وروبه‌ری ساڵی 110 هیجری مردووه. تقریب التهژیب 372، سیر اعلام النبلا‌ء4/ 544.
[22] - البدایه9/ 350.
[23] - سیر اعلام النبلا‌ء4/ 547. تاریخ دمشق17/477.
[24] - مختصر تاریخ دمشق6/50. البدایه9/350.
[25] - ابو محمد الیمنی، عقائد الپلاپ والسبعین فرقه1/287.
[26] - عپمان بن سعید الدارمی، الرد على الجهمیه، ص7.
[27] - الكامل5/429. انساب الاشراف8/241.
[28] - ابن الندیم، الفهرست، ص 401. چاپی تاران.
[29] - البخاری، ألتاریخ الكبیر1/64.
[30] - شژرات الژهب1/169.
[31] - البخاری، خلق أفعال العباد، ص 7.
[32] - شژرات الژهب1/169.
[33] - مختصر تاریخ دمشق6/50. كه باسی كهلهپچهكردنهكهی و سه‌ربڕین به‌چه‌قۆی كردووه.
[34] - بۆ سه‌رچاوه‌كانی دیكه سه‌یری: ابن كپیر، البدایه10/21. الدارمی، الرد على الجهمیه ص7 والرد على بشر المریسی 118. البیهقی، السنن الكبرى10/205. البیهقی، الاسماء والصفات ص325. الخگیب البغدادی، تاریخ البغداد12/425. المزی، تهژیب الكمال8/118. ابن عساكر، تاریخ دمشق5/487. ابن الاپیر، اللباب3/392. منهاج السنه3/166. الصواعق المرسله3/1071.
[35] - ابن الندیم، الفهرست، ص472.
[36] - ابن تیمیه: مجموع الفتاوى13/177 و 12/350.
[37] - محمد عماره، شخصیات لها تاریخ، دار السلام، مصر، 2008، ص28.
[38] - یوسف زیدان، اللاهوت العربی، دار الشروق، القاهره،2009، ص166.
[39] - رشید الخیون، معتزله البصره وبغداد، دار الحكمه، لندن، 1997، ص49ـ52.