بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جان ئێف. کێنیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆن کێنیدی
بە ئینگلیزی: John F. Kennedy
لەدایکبوون٢٩ی ئایاری ١٩١٧
Brookline، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣(١٩٦٣-١١-٢٢) (٤٦ ساڵ ژیاوە)
Parkland Memorial Hospital، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دڵسۆزیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونJohn Fitzgerald Kennedy
ناسناوJack
کورتەناوJFK
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
کوژراوە بە دەستیلی هارڤی ئۆسڤاڵد
شوێنی ناشتنگۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن
باوکJoseph P. Kennedy Sr.
دایکRose Kennedy
ھاوسەرJacqueline Kennedy Onassis
منداڵجان ئێف. کێنیدی جوونیۆر، Patrick Bouvier Kennedy، Arabella Kennedy، Caroline Kennedy
خێزانKennedy family
GodparentMary Loretta Kennedy
زمانی زگماکیئینگلیزیی ئەمریکی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزیی ئەمریکی
شوێنی کارواشینگتن دی سی
دەستپێکی چالاکی١٩٤١
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥
ئەندامی حیزبیحیزبی دیموکرات
کاندید لە ھەڵبژاردنی1960 United States presidential election
نەژادIrish Americans
ئایینکاسۆلیکی
ڕەنگی چاوhazel
ڕەنگی قژbrown hair
Blood typeAB
بەکارھێنانی دەستright-handedness
بەشداربووە لەcommencement at the University of Notre Dame، commencement at the American University
پلەی سەربازیجێدار، lieutenant (junior grade)، ensign
ناکۆکیجەنگی جیھانیی دووەم، Pacific War، Solomon Islands campaign
لقی سەربازیUnited States Navy
Member of the crew ofMotor Torpedo Boat PT-109
شاکارەکانWe choose to go to the Moon، من بەرلینیم، Profiles in Courage
ئەرشیڤەکان لەJohn F. Kennedy Presidential Library and Museum
ئەندامیپەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، American Legion، Veterans of Foreign Wars
خاوەنیHickory Hill، Billie، Debbie
ڕووداوە بەرچاوەکانCold War, 1962–1979، Cuban Missile Crisis، شەڕی ڤیێتنام
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، National Book Award for Nonfiction
وێبگەhttps://www.whitehouse.gov/about-the-white-house/presidents/john-f-kennedy/
بەستەری وەسفکراوhttps://www.tekstowo.pl/wykonawca,kennedy.html
Artist files atSmithsonian American Art and Portrait Gallery Library

جۆن فیتزجیراڵد کێنیدی (بە ئینگلیزی: John F Kennedy؛ لە دایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩١٧ – مردووی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣) کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و ٣٥ھەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دواتر بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتییەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەئەنجامدا لە ڕیتشارد نیکسۆنی ڕکابەری بردەوە و بووە یەکەم کاسۆلیک کە سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرێتە دەست، ھەروەھا بە بچوکترین سەرۆکی ئەمریکا ھەژمارکراوە.

جۆن کێنیدی لەکاتێکی ھەستیار و دژواردا لەماوەی جەنگی سارددا سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست و خاوەنی ھەڵوێستی بەھێز بووە لەبەرامبەر سۆڤیەتدا لەھەموو ڕوویەکەوە، ھەر ئەمەش وایلێکردووە لەھەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا گرنگتربێت و لەلایەن خەڵکیشەوە خۆشەویستربێت، لەھەرە ڕووداوە گرنگەکان لەسەردەمی حوکمڕانی جۆن کێنیدیدا کردەوەی ھەڵکوتانی کەنداوی بەرازەکان و قەیرانی مووشەکی کوبا و دروستکرنی دیواری بەرلین و کێبڕکێی داگیرکردنی ئاسمان کە بەوە ناسراوە بەڵێنی داوە مرۆڤ بخاتە سەر زەوی ڕوویانداوە. لە ساڵی ١٩٦٢ کۆپتەرەکانی cia وێنەی چەند مووشەکێکیان گرتووە کە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە کوبادا دامەزراوە و ئاڕاستەکەشی بەرەو ئەمریکا بووە و توانای ھەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان ھەبووە ھەر بۆیە جۆن کێنیدی ڕووبەڕوی مەترسیدارترین بڕیار بووەتەوە لەمێژودا، ئەگەر ھێرشی بکردایەتە سەر مووشەکەکان ڕەنگ بوو جەنگێکی ئەتۆمی لێبکەوتایەتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیھان کاول ببوایە ئەگەریش دەستەوەستان بوەستایە و ھیچی نەکردبا مووشەکەکان مەترسیان لەسەر ئەمریکا دروست دەکرد و پێگەی ئەمریکاش لاواز دەبوو ئەگەر وەلامی مووشەکەکانی نەدایەتەوە، لەکۆتاییدا بڕیاریدا ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕەوانە بکات تاکو ڕێگە بەسۆڤییەت نەدات پڕۆژەی دروستکردنی ئەو مووشەکانە تەواوبکات. دواتر لەگەڵ نیکیتا خرۆشۆڤی سەرۆکی سۆڤیەت ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی مووشەکەکانی سۆڤیەت لە کوبا لاببرێن بەمەرجێک ئەمریکا کوبا داگیرنەکات.

جۆن کێنیدی ناسراوە بەو سەرۆکەی بەڵێنی داوە کە مرۆڤ بگەیەنێتە سەر مانگ و بەسەلامەتیش بیگەڕێنێتەوە سەر زەوی، لە ٢٢ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەتەمەنی ٤٦ ساڵیدا کە بەسەردانێکی فەرمی لە شاری دالاس بووە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی لی ھارڤی ئۆزواڵد(Lee Harvey Oswald) 1963-1939 تەقەی لێکرا و بە فیشەک تیرۆرکرا، دوای دەستگیرکردنی لی ھارڤی ئۆزواڵد و لە کاتی بردنی بۆ بەندیخانە لە دوایی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤیزیۆنی لە بنکەی پۆلیسی دالاس لەلایەن خاوەن یانەیەکی شەوانەی ناوەخۆیی بەناوی جاک ڕوبی (Jack Ruby)تەقەی لێکرا و کوژرا. جۆن کێنیدی لە ساڵی ١٩٥٣ھاوسەرگیری لەگەڵ جاکلین لی بوڤەر کرد (Jacquline Kennedy) بوونە خاوەنی ٤ منداڵ کە دووانیان دوای ماوەیەک لە لەدایکبوونیان مردون، :-کارۆلین کێنیدی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٧، ئێستا باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ئوسترالیا، جۆن کێنیدی بچووک ١٩٦٠–١٩٩٩.

سەرچاوەکان[دەستکاری]