تەلیسکۆبی تیشکدانەوە
ڕواڵەت
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/67/Refraktor_Wien_Kerschbaum_1.jpg/220px-Refraktor_Wien_Kerschbaum_1.jpg)
تەلیسکۆبی تیشکدانەوە یاخوود تەلیسکۆبی هاوێنەیی (بە ئینگلیزی : Refracting telescope) تەلیسکۆبێکە کاردەکا بە هاوێنە و بەکاردێت لە کار و چالاکی فەلەکی و چاودێریکردنی ئەستێرە و تەنەکانی گەردوون، هەروەها بەشێکیان بەکاردێت لە بواری سەربازی لەبۆ دووربین و بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی فەلەکی. [١] [٢]
دیزاینی تەلیسکۆبی هاوێنەیی[دەستکاری]
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/26/Kepschem.png/220px-Kepschem.png)
تەلیسکۆبە هاوێنەییەکان یەک دیزاینی هاوبەشیان هەیە، پێکدێن لە دیمەنی پێشەوە ١ هەروەها چاوێک ٢ کە بینەر لێی پیشان دەدات ٣ئەو سیستەمە ڕووناکی زیاتر کۆدەکاتەوە لە ئامانجە بینراوەکە ٤ دوای کۆکردنەوەی ڕووناکی لینزی چاوەکە تیشکی دەخاتە سەر ٥ بینەر بە کراوەیی و ڕوونی و ڕووناکی و گەورەکراو دیمەنێکی خەیاڵی پێشکەشی دەکرێ ٦ هەروەها لوولەی کانزایی ٧ بە شێوەیەکی تەواو پارێزگاری لە سیستەمی لینزەکان دەکا.
سەرچاوە[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەلیسکۆبی تیشکدانەوە تێدایە. |