بەھەڵەبردنی لۆژیکی
هەڵەی لۆژیکی | |
---|---|
لقی | بیانوو، error |
بەکارھێنان | psychological manipulation، persuasion |
هۆکاری ناڕاستەوخۆ | negligence، ignorance |
Handled, mitigated, or managed by | بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://philosophy.stackexchange.com/tags/fallacies |
پێڕست | list of fallacies |
بەھەڵەبردنی لۆژیکی یا ھەڵەی لۆژیکی یا ھەڵەوێژی یا سەفسەتە یا مەغڵەتە بریتییە لە بەکارھێنانی ئاکامگریی ناتەواو یا ھەڵە لە کاتی بنیاتنانی بەڵگەیەکی لۆژیکیدا. بەڵگەکە دەکرێت لە ڕواڵەتدا بێعەیب و بەبڕست دەربکەوێت، بەتایبەت ئەگەر بەوردی سەرنجی پێ نەدرابێت و ھەڵەکە بەر چاو نەکەوتبێ.[١][٢][٣] زاراوەی «بەھەڵەبردنی لۆژیکی» بەرھەمی ھزری ڕۆژاوایە و یەکەمجار لە کتێبی ئۆرگانۆن بەشی De Sophisticis Elenchis -دا ئاماژەی پێدراوە.[٤]
ھەندێک لە ھەڵە لۆژیکییەکان بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێن بەمەبەستی فریودان یان قەناعەتپێھێنانی بەرامبەر لە ڕێگەی فێڵکردنەوە. ھەندێکی دیکە بەبێ مەبەست ئەنجام دەدرێن بەھۆی سنوورداربوونی توانایییەکانی مرۆڤەوە، وەکوو وردنەبوونەوە یا بایەسی کۆگنیتیڤ یا بایەسی کۆمەڵایەتی یا نەفامی.[٥]
ھەڵە لۆژیکییەکان بەگشتی دابەش دەکرێن بۆ دوو جۆر: «شێوەیی» و «ناشێوەیی». ھەڵەی لۆژیکیی شێوەیی بریتییە لە ھەڵەیەک لە پێکھاتە و شێوەی بەڵگەی دیداکتیڤدا کە سەرئەنجام بەڵگەکە بەتەواوی بێ سوود دەکات. لە کاتێکدا، ھەڵەی ناشێوەیی لە ناوەرۆک و تانوپۆی بەڵگەکەوە سەرچاوە دەگرێ نە لە پێکھاتە و ڕواڵەتی.[٦] ئەو بەڵگانەی کە ھەڵەی ناشێوەیییان تێدایە لەوانەیە لە شێوە و ڕواڵەتدا تەواو بن، بەڵام ھێشتا ھەر بە ھەڵەی لۆژیکی حیساب دەکرێن.[٤]
جۆرەکان[دەستکاری]
- بەڵگەھێنانەوەی بازنەیی
- پێناسەی بازنەیی
- پرسینەوەی پرسیارە سەرەتایییەکە
- پەنابردن بۆ زۆرینە
- گوێزانەوەی باری ئیسپات
- بەبەڵگەکردنی نەزانی
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ van Eemeren, Frans; Garssen, Bart; Meuffels, Bert (2009). Fallacies and Judgments of Reasonablene Empirical Research Concerning the Pragma-Dialectical Discussion Rules. Dordrecht: Springer. doi:10.1007/978-90-481-2614-9. ISBN 978-90-481-2613-2.
- ^ Gensler, Harry J. (2010). The A to Z of Logic. Rowman & Littlefield. p. 74. ISBN 978-0-8108-7596-8.
- ^ Woods, John (2004). "Who Cares About the Fallacies?". The Death of Argument. Applied Logic Series. Vol. 32. pp. 3–23. doi:10.1007/978-1-4020-2712-3_1. ISBN 9789048167005.
- ^ ئ ا Dowden, Bradley. "Fallacy". Internet Encyclopedia of Philosophy. Retrieved 17 February 2016.
- ^ Bustamente, Thomas; Dahlman, Christian, eds. (2015). Argument types and fallacies in legal argumentation. Heidelberg: Springer International Publishing. p. x. ISBN 978-3-319-16147-1.
- ^ Garns, Rudy (1997). "Informal Fallacies". Northern Kentucky University. Archived from the original on 2017-02-01. Retrieved 2013-09-10.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەھەڵەبردنی لۆژیکی تێدایە. |