لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بروونای یەکێکە لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ .٢ وەرزشوان (٢ پیاو، ١١ژن) نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان دەکەن لە چەند یارییەکی ئۆڵمپیادەکە لەوانە مەلەوانی، گۆڕەپان و مەیدان.[١] لە بنەڕەتدا بڕیاروابوو یارییەکانی ئەم ئۆڵمپیادە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ دەست پێبکات بەلام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یارییەکانی بۆ ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ دواخرا.[٢] ئەمە حەڤدەیەمین بەشداربووی بروونای بوو لە ئۆڵمپیاد دوای یەکەم بەشداری لە ساڵی ١٩٥٢. بە شێوەیەکی گشتی بروونای توانیویەتی ١٤ مەدالیای جۆراوجۆر بەدەست بھێنێت لە سەرجەم بەشدارییەکانی پێشتری لە ئۆڵمپیاد. کە شەش دانەیان زێڕە. شاندی بروونای یەکێکە لە شاندە بچووکەکانی ئۆڵمپیادەکە
یارییەبەشداربووەکان[دەستکاری]
لیستی ئەو یارییە وەرزشیانەی کە یاریزانانی بروونای ڕکابەری دەکەن لە پێناو بردنەوەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد
تەنھا یەک یاریزان لە یارییەکانی ئۆڵمپیادی تایبەت بە مەلەوانی بەشداری کرد کە ئەویش محەممەد عیسا ئەحمەد بەڵام بەڵام لە قۆناغی یەکەم نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت بۆیە لە پاڵاوانێتییەکە چووەدر