وەرگێڕان
ڕواڵەت
(لە وەرگێڕەوە ڕەوانە کراوە)
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/ca/Rosetta_Stone_BW.jpeg/220px-Rosetta_Stone_BW.jpeg)
وەرگێڕان بریتییە لە شرۆڤەکردنی واتا یان لێکدانەوەی مانای دەقێک و پاشان بەرھەمھێنانی دەقێکی ھاوتای ئەو دەقە لە زمانێکی دیکەدا، بە شێوەیەک کە ھەمان پەیام و مەبەست بگەیەنێت، ئەو دەقەی کە بڕیارە وەربگێڕێتەوە سەر زمانێکی دیکە پێی دەوترێت دەقی ژێدەر و ئەو دەقەی کە لە زمانی مەبەست وەکو ھاوتا و بەرامبەری واتایی ئامادە کراوە پێی دەوترێت دەقی مەبەست، ھەروەھا بەو زمانەی کە دەقی ژێدەری پێ نووسراوە و وەریدەگێڕینەوە دەوترێت زمانی ژێدەر و بەو زمانەی کە دەقەکەی پێ وەردەگێڕینەوە دەوترێت زمانی مەبەست.
بەو کەسەی کە کاری وەرگێڕان ئەنجام ئەدات دەوترێت وەرگێڕ، چەندین وەرگێڕی جیاوازیش بوونیان ھەیە لەوانە: وەرگێڕی بەرنامە(مۆبایل و کۆمپیوتەر)، وەرگێڕی فیلم و دراما، وەرگێڕی مۆسیقا کە بە ژێرنووس ناودەبرێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەرگێڕان تێدایە. |