بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەخۆشیی لوولەخوێنەکانی مێشک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نەخۆشیی سرەبرۆڤاسکولارەوە ڕەوانە کراوە)

نەخۆشیی لوولەخوێنەکانی مێشک یان سەرەبرۆڤاسکولار (بە ئینگلیزی: Cerebrovascular disease) کۆمەڵێک دۆخی جۆراوجۆری پزیشکی دەگرێتەوە کە کار دەکەنە سەر لوولەخوێنەکانی مێشک و سووڕی خوێنی مێشک. ئەو خوێنبەرانەی ئۆکسجین و خۆراکە ماددە دەگەیەننە مێشک زۆربەی جار زیانیان بەردەکەوێت یان دەشێوێن لە ئەنجامی ئەم تێکچوونانە. باوترین دەرکەوتنی نەخۆشیی لوولەخوێنەکانی مێشک بریتییە لە جەڵدەی ئیسکیمی یان نیمچە-جەڵدە و ھەندێکجاریش خوێنبەربوونە جەڵدە. بەرزەفشاری خوێن (پەستانی خوێنی بەرز) گرنگترین ھۆکاری مەترسییە بۆ جەڵدە و نەخۆشیی لوولەخوێنەکانی مێشک، بەوەی کە دەتوانێت پێکھاتەی لوولەخوێنەکان بگۆڕێت و لە ئەنجامدا ببێتە ھۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.

ڕەقبوونی خوێنبەرەکان لوولەخوێنەکان تەسکدەکاتەوە لە مێشکدا،  بەمەش؛ کەمبوونەوەی ڕەوینی خوێن بۆ مێشک. ھۆکارە مەترسییەکانی تر کە پشکدارن لە جەڵدە؛ جگەرەکێشان و نەخۆشیی شەکرە دەگرێتەوە. خوێنبەرە تەسکبووەوەکانی مێشک دەکرێت ببنە ھۆی جەڵدەی ئیسکیمی، بەڵام پەستانی بەرزی بەردەوامی خوێن بەھەمان شێوە دەکرێت ببێتە ھۆی دڕانی لوولەکان، و ببێتە جەڵدەی خوێنبەربوون.

جەڵدە وەک نەریتی خۆی بەشێوەی کورتھێنانێکی دەماریی لەناکاو دەردەکەوێت - وەک لائیفلیجی (ئیفلیجبوونی لایەکی جەستە)، سڕبوون، بێ زمانبوون (تێکچوونی قسە)، یان بەلاکەوتن (لەدەستدانی ھەماھەنگی) - پەیوەست بە لوولە زامێکی ناوچەیی. نیشانە دەمارییەکان دەردەکەون لە چەند چرکەیەکدا چونکە دەمارەخانەکان پێویستیان بە خۆراکی بەردەوامە، لەناویاندا ئۆکسجین و گلوکۆز، کە دابیندەکرێن لەلایەن خوێنەوە. لەبەرئەوە، ئەگەر پاڵپشتیی خوێن بۆ مێشک تەگەرەی تێکەوت, زیان و پچڕانی ووزە خێرا دەبێت.

ھێما و نیشانەکان[دەستکاری]

ھۆکارەکان[دەستکاری]

فیزیۆلۆژیای نەخۆشی[دەستکاری]

چارەسەر[دەستکاری]

ئاکام[دەستکاری]