بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قوتابخانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خوێندنگاەوە ڕەوانە کراوە)
کۆمەڵێک قوتابی کورد لە قوتابخانەیەک دەخوێنن.

قوتابخانە، فێرگە، مەکتەب، مەدرەسە یان خوێندنگا شوێنێکە بۆ پێگەیاندنی لاوان بە زانست و ھۆشیاری، بەگشتی لە فێرگەکانی جیھان تیشک دەخریتە سەر بوارە زانستییەکان وەک کیمیا، فیزیا، بیرکاری، زمانەکان وەلەبەشیکیش لە فێرگەکان بەتایبەتی فێرگە وێژەیییەکان بابەتی مێژوویی و جوگرافیای جیھان و وەرزش و ھونەر دەخوێنرێ یان گرنگی پێ دەدرێت، لە زۆرێ وڵاتان فێرگەکان بە پارەن واتە دەبێ دایک و باوک یان کەسێکی قوتابییەکە پارە بات بە فێرگەکە بۆ ئەوەی قوتابییەکە لەلایەن فێرگەکە وەرگیرێ، لە جیھاندا زۆرینەی ئەو فێرگانەی بەپارە قوتابی وەردەگرن.

لەلایەن کەرتی تایبەتەوە فێرگەکە بەڕێوە دەچێت لەنموونەی وڵاتانیش وڵاتی تورکیا سەرجەم فێرگەکانی بەپارەن، فێرگەش بەگشتی لەچەند یەکەیەک پێکدێت کە دەستپێکیان فێرگەی سەرەتایییە ئینجا ناوەندی وەپاشان ئامادەیی ئینجا کۆلێژەکان ە یاخوود پەیمانگاکان، لە ھەرێمی کوردستان یش ھەردوو ئاستی سەرەتایی و ناوەندی بوونەتە یەک ئاست بەنێوی بنەڕەتی و لەزۆربەی وڵاتان قوتابی لە شەش ساڵانەوە دەچێتە فێرگەکان، زۆرێ لە کەسان پێیان وایە فێرگە تاکە ڕیگایە بۆ سەرکەوتنی گەلێ بۆ بنیاد نانی نەوەی دواڕۆژ.

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

قوتابخانە (کە لە بنەڕەتدا «قوتابیخانە» بووە) لە «کُتّاب» لە عەرەبییەوە —بەپێی کات دەنگی «ک» بووەتە «ق»— و پاشگری «-خانە» ھاتووە.[ژێدەر پێویستە]

قانع لە بەیتێکدا دەڵێ:

گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبمباش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە

سەرچاوەکان[دەستکاری]