جیھانی عەرەب
جیھانی عەرەب (عەرەبی: العالم العربي) ئاماژەیە بە وڵاتگەلی عەرەبی-ئاخێو، کە لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک لە ڕۆژاوا ھەتا دەریای عەرەبی لە ڕۆژھەڵات، وە لە دەریای ناوین لە باکوور ھەتا قۆچی ئەفریقا و ئۆقیانووسی ھیند لە باشوور، دەگرێتەوە. ئەمە بریتییە لە ٢٢ وڵات و ٤٢٣ میلیۆن جەماوەر کە لە باکووری ئافریقا و ڕۆژاوای ئاسیادا بڵاو بوونەتەوە.[١]
گەورەترین وڵات جەزائیر
بچوکترین دورگەکانی قەمەر
وڵاتانی ئەندام[دەستکاری]
- نیمچەدوورگەی عەرەبی: میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، بەحرەین، کووەیت، عەرەبستانی سعوودی، یەمەن، قەتەر، عومان.
- هەیڤی بەپیت: ئوردن، سووریا، لوبنان، فەلەستین، عێراق.
- باکووری ئەفریقا: میسر، مەغریب، لیبیا، توونس، جەزائیر، سوودان، مۆریتانیا.
- ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا: سۆماڵیا، جیبووتی، دوورگەکانی قەمەر.
مێژوو[دەستکاری]
بنەچەی عەرەبەکان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵەیەکی سامی لە نیمچەدوورگەی عەرەبی بە سنوورە سروشتییەکانی ئێستاییەوە لە کاتی کۆچ و کۆچبەرانی یەک لەدوای یەک لە نیمچە دوورگەی عەرەبەوە کە لە سەردەمانی کۆنەوە دەستی پێکرد و بە ھاتنی ئیسلامەوە گەیشتە لوتکەی خۆیان. میسر لە ساڵی ٦٣٩ی زایینیدا کرایەوە و بڵاوبوونەوەی ئیسلام لە مەغریب بە دەستی عقبە کوڕی نافی و پاشان سەرکردەی موسڵمان موسا کوڕی ناسر دەستی پێکرد و لە ساڵی ٩٢ی کۆچیدا موسڵمانانی ژێر دەسەڵاتی تاریق کوڕی زیاد دوای کردنەوەی مەغریب دەستیان بە کردنەوەی ئەندەلوس کرد، ئیسلام لە سەدەی ٨ بۆ ١١دا لە میسرەوە چووە ناو سوودانەوە. سەرکەوتن دەرگای بۆ عوسمانییەکان کردەوە لە شەڕی مەرجی دابیق بۆ چوونە ناو دیمەشق و سەلیمی یەکەم بە ئاسانی چوومە ژوورەوە. دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی میسر و نەھێشتنی دەوڵەتی مەملووک دوای ئەوەی دەستی بەسەر دیمەشقدا گرت بە لاوازی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و جەنگی جیھانی یەکەم و شۆڕشی گەورەی عەرەبی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ڕووخا و موڵک و سامان لە خاکی عەرەبدا لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیادا بەشکرا، کە عەرەبەکانی بەسەر دەوڵەتاندا دابەشکرد.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "World Arabic Language Day | United Nations Educational, Scientific and Cultural Organization". web.archive.org. 2017-10-27. Retrieved 2021-09-28.
- ^ "الوطن العربي", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2021-09-10, retrieved 2021-09-28
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیھانی عەرەب تێدایە. |