ئەستێرەگەڕ
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/91/Bruce_McCandless_II_during_EVA_in_1984.jpg/220px-Bruce_McCandless_II_during_EVA_in_1984.jpg)
ئەستێرەگەڕ (بە ئینگلیزی: Astronaut) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوی.[١] ئەم وشەیە بەتایبەتی بۆ ئەستێرەگەڕە پرۆفێشناڵەکان بەکار دێ، بەڵام بەگشتی بە کەسێ کە بە جۆرێک چووبێتە بۆشاییی ئاسمانیش دەوترێت. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی بۆشاییگەڕ کە ئەزموونی گەڕان لە بۆشایییان بێ، بە ئەستێرەگەڕ دەژمێردرێن. ھەندێ جار، بە پێی ھەندێ پێناسە، تەنانەت سەرنشینانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو نۆرت ئەمەریکەن ئێکس-١٥ بە ئەستێرەگەڕ دەژمێردرێن.[٢]
یەکەمینەکان لە ئەستێرەگەڕیدا[دەستکاری]
یەکەمین گیانلەبەر لە بۆشاییی ئاسمان[دەستکاری]
یەکەمین بوونەوەری زیندوو لە بۆشاییی ئاسماندا سەگێک بوو بە ناوی لایکا کە لە ٣ی ١١ی ١٩۵٧، تەنیا یەک مانگ پاش پڕتاوی سپوتنیک-١ و دەستپێکی سەردەمی بۆشایی، بە کەشتیی بۆشاییگەڕی ڕووسیی سپوتنیک-٢ نێردرایە خولگەی زەوی. مەبەست لەم پڕتاوە تاقیکردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش لە ھەلومەرجی بێکێشیدا و تەواوکردنی سیستمەکانی ژیانپارێز لە بۆشاییگەڕە سەرنشیندارەکاندا بوو. بۆشاییگەڕەکە بۆ گەڕانەوە بۆ زەوی دروست نەکرابوو و لایکا پاش ماوەیەک، لە خولگەی زەویدا گیانی لەدەست دا.[٣]
یەکەمین مرۆڤی ئەستێرەگەڕ[دەستکاری]
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e5/Yuri_Gagarin_%281961%29_-_Restoration.jpg/220px-Yuri_Gagarin_%281961%29_-_Restoration.jpg)
یەکەمین مرۆڤی ئەستێرەگەڕی جیھان یوری گاگارین، ئەستێەرەگەڕی ڕووسی بوو کە لە ١٢ی ٤ی ١٩٦١دا بە کەشتیی بۆشاییگەڕی ڤۆستۆک-١ (بە ڕووسی: Восток-1) و لە ماوەی ١٠٨ خولەکدا یەکجار بە دەوری زەویدا گەڕا.
یەکەمین ژنی ئەستێرەگەڕ[دەستکاری]
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/61/RIAN_archive_612748_Valentina_Tereshkova.jpg/220px-RIAN_archive_612748_Valentina_Tereshkova.jpg)
یەکەمین ژنی ئەستێرەگەڕ ڤاڵنتینا تریشکۆڤای خەڵکی ڕووسیایە کە لە ١٦ی ٦ی ١٩٣ دا بە کەشتیی بۆشاییگیەڕ ڤۆستۆک-٦ چووە ئاسمانەوە و نزیک سێ ڕۆژ لە بوشاییی ئاسماندا مایەوە. ئەو ھەروەھا یەکەمین کەسی نامیلیشیاییی جیھانە کە چووەتە بۆشاییی ئاسمان چونکە لەدواپڕتاونی پەیوەست بوو بە ھێزی ئاسمایی سۆڤیەتەوە.
یەکەمین ئەستێرەگەڕی عەرەب[دەستکاری]
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1f/Al-saud.jpg/220px-Al-saud.jpg)
شازادە سوڵتان کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود کە لەو کاتەدا جێنشینی شای عەرەبستانی سعوودی بوو، یەکەمین عەرەبێکە کە بە کەشتیی بۆشاییگەڕی دیسکۆڤەریی ئەمریکا چووەتە خولگەی زەوی.
یەکەمین ئەستێرەگەڕی ئێرانی[دەستکاری]
![](http://chped.net/https/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/92/Anousheh_Ansari_after_landing.jpg/220px-Anousheh_Ansari_after_landing.jpg)
یەکەمین ژنی ئەستێرەگەڕی گەشتیار و یەکەمین ئێرانی لە بۆشاییی ئاسماندا، ئەندازیاری ئێرانی ئەنووشە ئەنسارییە کە بە بژاردنی بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە کەشتیی بۆشاییگەڕی سایۆز تی ئێم-٩ چووە بۆشاییی ئاسمان و ١١ ڕۆژ لە وێستگەی بۆشاییی ناونەتەوەییدا نیشتەجێ بوو.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Astronaut»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فضانورد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٠.
- ^ ئەرکی فەزایی سپوتنیک (ئینگلیزی).
- ^ داستان موفقیت انوشھ انصاری ،کارآفرین و اولین زن فضانورد ایرانی (لە ڕێکەوتی ٨ی ٦ی ٢٠٢٠).
![]() | ئەم گەردوون وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەستێرەگەڕ تێدایە. |